قوباد تاڵەبانى : پەیوەندیی نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت

جیهان
16:30 - 2024-07-06

 به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران، قوباد تاڵەبانى په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی دکتۆر مەسعود پزیشکیان ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت و داوا دەکات کە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی لە بوارە جیاوازەکاندا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

دەقى پەیامەکە :

بەبۆنەی هەڵبژێرانی وەک نۆیەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێز دکتۆر مەسعود پزشکیان دەکەین. هیوادارین لەسەردەمی بەڕێزیاندا پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران و بە تایبەتیش پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی لە بوارە جیاوازەکاندا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP