مەسعود پزیشکیان یەكەم پەیامی خۆی دوای بوون بە سەرۆككۆماری ئێران بڵاوکردەوە

جیهان
21:17 - 2024-07-06

مەسعود پزیشكیان، دوای بوون بە سەرۆككۆماری ئێران یەكەم وتاری پێشكەشكرد و رایگەیاند: لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا تاكڕەوی دووردەخەینەوە.
مەسعود پزیشكیان دوای بوون بە سەرۆككۆماری ئێران لە وتارێكدا لەبەردەم لایەنگرانی رایگەیاند: چەندین ساڵە بەڵێن دەدەین بەڵام جێبەجێی ناکەین، تاقیکردنەوەیەکی گەورەمان لەبەردەمدایە بۆ دروستکردنەوەی ژیانێکی نوێ.
وتیشی: دەمانەوێت بگەینە وەرزێک کە وەرزی گۆڕانکاریی و پیشەیی بوون بێت، وەرزی نوێ وەرزی بەکردارکردنی بەڵێنەکان دەبێت، دەمانەوێت پێکەوە بە هاوکاریی دەسەڵاتەکان تاکڕەوی دووربخەینەوە.
سەرۆككۆماری نوێی ئێران لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی لەوەكرد، دەنگی ئێوە بەرپرسیارێتییە لەسەر شانم و دەبمە دەنگی بێدەنگەکان، سوپاسی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیش و دەکەم ئەو نەبووایە نەدەبووم بە سەرۆککۆمار.
روونیشیكردەوە: رێز لە رکابەرەکەم سەعید جەلیلی دەگرم، ئێستا رکابەریی تەواو بووە و خۆمان بە بچووکی هەموو ئێرانییەکان دەزانین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP