نەتەوە یەکگرتووەکان: بەشێک لە کۆچبەران لەکاتی کۆچکردندا ئەندامانی جەستەیان دەدزرێن

جیهان
11:06 - 2024-07-07


ڤینسێنت کۆشتێل، نێردەی تایبەتی UNHCR بۆ دۆخی رۆژهەڵات و کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست رایگەیاند، زانیارییان هەیە بەشێک لە کۆچبەران لەکاتی کۆچکردنیان بەناو ئەفریقادا ئەندامانی جەستەیان دەدزرێت.
کۆشتێل ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانیان دەرکەوتووە، بەشێکی زۆر لەو کۆچبەر و ئاوارانەی دەیانەوێت لە ئەفریقاوە بەرەو کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست بڕۆن رووبەڕووی توندوتیژیی و هەراسانکردن و دەستدرێژی سێکسی و چەندین جۆری دیکەی سزادان دەبنەوە و  ژمارەیەک خەڵک ئەو کارە دەکەن بۆ ئەوەی بە سەلامەت بمێننەوە و پارەی رێگەکەیان نەدەن.
راشیگەیاندووە، بەشێک لەو کەسانەی ئەندامانی جەستەیان دەدزرێن بەهۆیەوە گیانلەدەستدەدەن و تەرمەکانیشیان ناگەڕێنرێنەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو 213 هەزار و 896 کەس لە ئەفریقاوە چوونەتە ئەورووپا، ئەمەش لەکاتێکدایە لە هەمان ماوەدا 342 هەزار و 233 کۆچبەر و پێرار 438 هەزار و 487 کەس چووبوونە وڵاتانی ئەورووپا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP