خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا دەستیپێکرد

جیهان
11:12 - 2024-07-07

ئەمڕۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا دەستپێکردو بەگوێرەی دوایین راپرسیش، پارتەکەی ئیمانیۆل ماکرۆن لە گۆڕینی ئەنجامەکانی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکە سەرکەوتوو دەبێت.
لە فەرەنسا راستڕەوە توندڕەوەکان بەڕابەرایەتی ژۆردان باردێللا و مارین لوپێن، رکابەری دەکەن لەگەڵ هەموو پارتە سیاسییەکانی دیکەی فەرەنسا، لەبەرامبەردا پارتەکەی ئیمانوێل ماکرۆن و چەپەکان پێکەوە هەوڵدەدەن ئەنجامەکانی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکە پێچەوانە بکەنەوە.
بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنی فەڕەنسا، بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی پەرلەمانی، دەبێت یەکێک لە هاوپەیمانێتییەکان بتوانێت لە کۆی 577 کورسی، 289 کورسی بباتەوە، بەڵام بەگوێرەی راپرسییەکی دامەزراوەی "هاریس ئینتەرئاکتیڤ" پارتەکەی لوپێن و هاوپەیمانە کۆماریخوازەکەی، لە باشترین حاڵەتدا 270 کورسی دەهێنن.
خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا، بەبەشداری 49 ملیۆن هاوڵاتی فەرەنسی بەڕێوەچوو، تێیدا پارتە راستڕەوە توندڕەوەكان نزیکەی %34ی دەنگەكان و پارتە چەپە سۆسیالیستەكان %28ی دەنگەكان و پارتەكەی ئیمانوێل ماكرۆنیش %22ی  دەنگەكانیان بەدەستهێنا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP