یەکێک لە یاریزانە دیار و
کاریگەرەکانى یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى لە کاتی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی کۆپا
ئەمریکا ٢٠٢٤ تووشی پێکانێکی سەخت بوو
بە پێی هەواڵێک کە ڕۆژنامەی “ AS ”ی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، ڕۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی و هێرشبەرى
یانەى شاهانە دوای ئەوەی تووشی پێکدادانێکى زۆر توندوتیژ بوو لەلایەن ناهیتان ناندێزى
یاریزانى هەڵبژاردەى ئۆراگوای ، ناچار بوو داوای گۆڕانکاری بکات ، دواتر بە دووبارەکردنەوەى حاڵتەکە بە یارمەتى VAR کارتی سووری ڕاستەوخۆ بەڕووى یاریزانەکە
بەرزکرایەوە.
ڕۆدریگۆ داوای لە ڕاهێنەرى بەرازیل کرد
یاریگا بەجێبهێڵێت ، بەهۆى ئەوەى بەرگەی
ئازارەکانی نەگرت.
ڕۆدریگۆ لە کورسی یەدەگەوە بە پارچە
بەفرێکەوە لەسەر پاژنەی پێیەوە، سەیری لێدانی
سزا یەکلاکەرەوەی دەکرد.
ڕۆدریگۆ بۆ ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی
چووە ژووری جلگۆڕین و دەرکەوت کە بێزار و بێهیوا بووە لە کرانە دەرەوەى هەڵبژاردەی
بەڕازیل.
تاکو ئێستا هیچ راپۆرتێکى پزیشکى پشت
راستکراو نیە بۆ ماوەى دوورکەوتنەوەى هێرشبەرە بەرازیلیەکە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP