گەرما لە روسیا دەبێتە هۆی خنکانی 49 کەس

جیهان
16:24 - 2024-07-07

وەزارەتی روبەڕوبونەوەی حاڵەتە لەناکاوەکانی روسیا ئاشکرایکرد، تەنها لە یەک رۆژدا گەرما لەو وڵاتە بوەتەهۆی خنکانی 49 کەس کە لەنێویاندا ژمارەیەک منداڵیش هەیە.

وەزارەتی روبەڕوبونەوەی حاڵەتە لەناکاوەکانی روسیا بڵاویکردەوە؛ بەهۆی بەرزبونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرماوە، روداوەکانی خنکان لەو شوێنانەی ئاویان لێیە و هاوڵاتییان بۆ خۆفێنککردنەوە روی تێدەکەن بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە، بەجۆرێک بەراورد بە ساڵی رابردو هەمان کات روداوەکان بەهۆی ئاوەوە 10 هێندە بەرزبوەتەوە و روسیا زیاتر لە سەدەیەکە گەرمای هاوشێوەی نەبینیوە..

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لە 48 سەعاتدا 65 ڕوداو لەو شوێنانە تۆمارکراون کە ئاویان لێیە، بەهۆیەوە 49 کەس گیانیان لەدەستداوە کە حەوتیان منداڵن.

لە ساڵی 1917 روسیا بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمارکراوە و پلەکانی گەرما گەیشتونەتە 35 پلەی سیلیزی، دەستەی چاودێری ئاو و کەشوهەوای وڵاتەکەش بۆ ئەمساڵ هۆشداری لە بەرزبونەوەی بەرچاو لە پلەکانی گەرما دەدەن و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بگاتە 40 پلەی سیلیزی.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP