کاروان یاروەیس: ته‌نها یه‌كێتی له‌خه‌می فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدایە

کوردستان
16:32 - 2024-07-07

كاروان یاروه‌یس، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق, رایدەگەیەنێت: ته‌نها یه‌كێتی له‌ ئاستی نوێنه‌رانی له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و حزب، داكۆكی له‌كردنه‌وه‌ی ئاسمانی تورکیا بەڕویی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا دەکات، حزبه‌كانی دیكهش‌ بێ هه‌ڵوێست و بێده‌نگ بوون.

بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی، راگه‌یاندووە: له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، سه‌رباری ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان له ‌پشوودایە، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییكردنی په‌رله‌مانی عیراق له‌ شاره‌كانی به‌غداد، كه‌ربه‌لا، به‌سره‌، نه‌جه‌ف، هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیان كردووە، به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بخ‌رێنه‌گه‌ڕ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشارو سزاكانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه.

یاروەیس داواش له‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی دیكە ده‌كات، داخستنی فرۆكەخانە  به‌خه‌م و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بزانن و به‌ گفتوگۆ و رێگاچاره‌ی دیپلۆماسی ئه‌م كێشه‌یه‌ كۆتایی پێیبهێنرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP