نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداریی دەدات لە سەرهەڵدانی برسێتی گەورە لەغەززە

جیهان
11:12 - 2024-07-08

نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداریدەدات لەسەرهەڵدانی برسێتی گەورە لەکەرتی غەززە
نەتەوە یەکگرتوەکان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، "لەگەڵ بەردەوامی ململانێکان له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ مەترسیی سەرهەڵدانی برسێتی زۆرە".
ئه‌وەش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگه‌یاندبوو، کە شوێنێکی سەلامەت لەغەززە بوونی نییە، جەختی لەسەر پێویستی گواستنەوەی نەخۆشە سەختەکان بۆ دەرەوەی کەرتی غەززە کردبۆوە.
هاوكات چارڵز بیرچ پسپۆڕی پاککردنەوەی تەقەمەنی لەئۆکرانیا، بوونی مادەیەکی مەترسیداری ڕاگەیاند، کە ڕەنگە لابردنی دارو پەردوو لەغەززە لەدوای کۆتاییهاتنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس قورس بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد،  هەر کە شەڕەکە کۆتاییهات، زیاتر لە 37 ملیۆن تۆن داروپەردو هەیە کە دەبێت لەغەززە لاببرێت "


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP