دوای ئەوەی لەماوەی
پێشوودا لینی یۆرۆی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی لیل , بەبەڕێوبەری کارەکانی راگەیاند
کە دەیەوێت ڕووبکاتە یانەی ریاڵ مەدرید و سەرجەم تیپە خوازیانەکانی دیکەی بێ
ھیواکرد , لە ھەواڵێکی گرنگی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی مارکا باس لەوەکراوە , ئیدارەی یانەی
لیل بەتەواوەتی بێ ھیوابووە لەھێشتنەوەی لینی 18 ساڵان و ڕێگەی بۆ دەستەی ھونەری
قەڵای شاھانە کردۆتەوە تاکوو گفتوگۆ لەبارەی گواستنەوەی بەرگریکارەکە بکەن ,
لەدرێژەی ھەواڵەکەدا مارکا ئاماژەی بەوەداوە, ھەموو ویستی یانەی لیل فرۆشتنی لینی
بەرگریکارە لەماوەی مێرکاتۆی ھاوینەدا , ئەمەش بەھۆی ئەوەی لەماوەی وەرزی داھاتوو
بۆندی نێوان یانەی لیل و لینی یۆرۆ کۆتایی دێت و ناوبراو دەتوانێت بەسەربەستانە
ڕووبکاتە قەڵای مێرانگی ھاوشێوەی کیلیان مباپێ کە لەماوەی مانگی پێشوودا بە بێ
بەرامبەر بووە یاریزانی ریاڵ مەدرید , ھەربۆیە یانەی لیلی فەرەنسی ھەموو ھەوڵێک
دەدات کە بەبەھای 60 ملیۆن یۆرۆ لینی بەقەڵای شاھانە بفرۆشێت و بەیەکجاری بۆ شپی
پۆشانی مەدرید دەستبەرداری بێت
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP