محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به چه‌ند دۆسێیه‌كی گرنگی په‌یوه‌ست به هه‌ردوو وڵات، بانگهێشتی مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران بۆ عێراق ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 8ی ته‌موزی 2024 نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاندووه:" له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران، سودانی پیرۆزبایی له سه‌رۆك كۆماری ئێران كردووه به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی نوێی وڵاته‌كه‌ی و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتش جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه له به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان بۆ هاوكاریی هاوبه‌ش له كه‌رته جیاوازه‌كان و دۆسیه‌كانی ئابوری و ئه‌منی"
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه:"سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بانگهێشتی ره‌سمی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران كردووه بۆ سه‌ردانیكردنی عێراق، به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان و گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی گرنگ."
باسی له‌وه‌شكردووه كه:"لای خۆیه‌وه مه‌سعود پزیشكیان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سودانی ده‌ربڕییوه و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له په‌رۆشیی وڵاته‌كه‌ی بۆ فراوانكردنی هاوكارییه‌كان و پشتیوانیكردن له لێكتێگه‌یشتنه دولایه‌نه‌كان له زۆر بواردا به شێوه‌یه‌ك كه هه‌وڵه‌كانی سه‌قامگیری هه‌ردو وڵات و ناوچه‌كه به‌رزبكه‌نه‌وه."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP