ئیسرائیل بۆردومانی نوسەیرات و غەززەی کردەوە

جیهان
10:15 - 2024-07-10

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵ و زانیاریی فەڵەستین (وەفا)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەهێرشی فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی نوسیرات و شاری غەززە، دەیان فەڵەستینی کوژراون و برینداربوون.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه‌، فڕۆکەکانی ئیسرائیل دوکانە بازرگانییەکانی دەوروبەری شارەوانی کەمپەکەیان کردووەتە ئامانج و، بەهۆیەوە دووکانەکان ئاگریان گرت.
ئاژانسەکە بڵاویشیکردووەتەوە ئیسرائیل قوتابخانەیەکی ئاوارەی لەشاری خان یونس لەباشوری کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج و، بەهۆیەوە لانیکەم 29 کەس کوژران و زیاتر لە 53 کەسی دیکەش برینداربون.
بەپێی  ئاژانسی هەواڵ و زانیاریی فەڵەستین (وەفا)، ژمارەی کوژراوەکان وردنییە چونکە هێشتا هەزاران کوژراو لەژێر دارو پەردوودان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP