دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا: دەسەڵاتدارانی ئێران خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەمانیان فراوان کردووە

جیهان
10:20 - 2024-07-10

ئاڤرێڵ هێینز سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئێران لەپشت بەشێک لەو خۆپیشاندان و نارەزایەتییانەوەیە لە وڵاتەکەیەوە دژی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر غەززە رێکخراون.
راشیگەیاندووە ناڵێین ئەو ئەمریکیانەی دێنەسەر شەقام دژی هێرشەکانی ئیسرائیل ناپاکن یاخود ئەجێندای ئێران جێبەجێدەکەن، بەڵکو ئێران هەوڵی پەرەسەندن و زیاتربوونی خۆپیشاندانەکان دەدات.
ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، ئازادی رادەربرین و رای جیاواز بەشێوەی ئاشتییانە بەشێکە لەدیموکراسی ئەمریکا، بەڵام گرنگە هۆشداری بدەن لەوەی لەدەرەوەی ئەمریکاوە جیاوازییەکان بەکاربهێندرێت.
لەماوەی رابردوو لەچەند زانکۆیەکی ئەمریکا خۆپیشاندان دژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کراو لەهەندێک ویلایەت خۆپیشاندانەکان گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP