! سەرەتای دوو ئەفسانە... چیرۆکێک لە وێنە لەبیرکراوی مێسی و کۆرپەیەک بە ناوی لامین یامال

وەرزش
12:49 - 2024-07-10


! سەرەتای دوو ئەفسانە... چیرۆکێک لە وێنە لەبیرکراوی مێسی و کۆرپەیەک بە ناوی لامین یامال
ئاکۆ بیبانى
 17 ساڵ لەمەوبەر لەکاتی بۆنەیەکی خێرخوازیدا لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی وێنەی لەگەڵ منداڵێکی ساوادا گرت، دڵنیا بوو لەوەی ئەو بچۆکۆلانەیە  دەبێتە ئەستێرەیەک لە ئاسمانی تۆپی پێدا، بەڵام بیری لەوە نەدەکردەوە کە منداڵە بچووکەکە ئەو کارە بکات کە خودى خۆى لە وەرزشدا ئەنجامى داوە .
ئەو منداڵەی لە ساڵی 2007 وێنەکانی لەگەڵ مێسی زۆر بەخێرایی بڵاوبوەوە، لامین یامالە، ئەو یاریزانە سەرسوڕهێنەرەی ئیسپانیایە کە ئێستا تەمەنی 16 ساڵە و بچووکترین یاریزانە کە گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا تۆمارکردبێت، هەروەها بچووکترین یاریزانە کە بەشداری قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بکات ، لامین یاماڵ سەربارى بچوکى تەمەنى ئێستا بە جۆرێک لە شەقەى باڵى داوە هەموان بە جێگرەوەى مێسى ئەفسانە ناوزەندى دەکەن ، بەرامبەر بە ئیسپانیاش زۆر ناوازەو سەرسوڕهێنەر دەرکەوت و یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانى یۆرۆى بەناوى خۆیەوە نوسییەوە و وەک پیاوى یارییەکەش دیاریکرا .
وێنە لەبیرکراوەکانی ساڵی ٢٠٠٧ سەریان هەڵدایەوە، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو باوکی یەمال لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردەوە و نووسیبووی "سەرەتای دوو ئەفسانە"
کۆنفۆرتی تەمەن 56 ساڵ کە وەک فۆتۆگرافەرێکی ئازاد لە ئەسۆشێتد پرێس و ڕێکخراوەکانی دیکە کاردەکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، وێنەکە لە ژووری جلگۆڕین لە یاریگای کامپ نوی بارسا  لە پاییزی ساڵی 2007 گیراوە، ئەو کاتە یەمال تەمەنی تەنها چەند مانگێک بووە.
یاریزانانی بلوگرانە  وێنەیان لەگەڵ منداڵان و خێزانەکانیان دەگرت لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی ساڵانەی خێرخوازی کە لەلایەن ڕۆژنامەی دیاریۆ سپۆرت و یونیسێفەوە ڕێکخرابوو.
مۆنفۆرت بەرپرسی کۆبوونەوەکانی وێنەگرتن بوو، لەگەڵ خێزانی یەمالیش وێنەی مێسی دەگرت.
مۆنفۆرت بیری دێنێتەوە کە ئەو ئەرکە ئاسان نەبووە بۆ مێسى ، بەشێکی هۆکارەکەی ئەوەیە کە مێسی دڵنیا نەبووە لە چۆنیەتی گرتنی منداڵە ساوەکە کە لامین یەماڵە کە لەناو تانکییەکی پلاستیکیدا دانرابوو.
مێسی لەو کاتەدا تەمەنی ٢٠ ساڵ بوو، خاوەنی بەهرەیەکی گەورە بوو، بەڵام دوو ساڵی خایاند تا جێپەنجەی خۆی وەک باشترین یاریزانی نەوەی خۆی لەگەڵ کەتەلۆنییەکان و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەجێهێشت.
یاریزانە تەمەن 16 ساڵانەکە، تا ئێستا توانیوێتى گۆڵێک تۆمار بکات و 3 گۆڵیش بۆ هاوڕێکانى دروست بکات.
لامین یامال، یاریی بۆ سەرجەم ئاستە تەمەنیەکانى هەلبژاردەى ئیسپانیا کردوە و بەهۆى لێهاتووى و ئاست بەرزیەکەیەوە، بانگهێشتى هەلبژاردەى یەکەمى ئیسپانیا کرا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP