بەریتانیا لە دۆسیەی ناردنی پەنابەران بۆ رواندا 280 ملیۆن یۆرۆی لەدەستدا

کوردستان
14:20 - 2024-07-10

لەو کاتەوەی رێککەوتن لەبارەی ناردنی پەنابەرانەوە بۆ روواندا کراوە، بەریتانیا 280 ملیۆن یۆرۆی بۆ حکومەتی ئەو وڵاتە ناردووە و دوای راگرتنی بڕیارەکەش حکومەتی رواندا ئامادەنییە بیگەڕێنێتەوە.
ئالن مۆکۆرالیندا وتەبێژی حکومەتی رواندا رایگەیاندووە، ئەو رێکەوتنەی لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا کردوومانە بۆ ناردنی پەنابەرانی وڵاتەکەی بۆ وڵاتەکەمان، هیچ دەقێکی تێدا نییە ئاماژە بەگەڕاندنەوەی ئەو پارانە بدات کە بەریتانیا بۆ ئەو مەبەستە رەوانەی ئێمەی کردووە.
بەپێی رێککەوتنەکە تا ئێستا حکومەتی بەریتانیا 280 ملیۆنی یۆرۆی رەوانەی روواندا کردووەو، رۆژی شەممەش کیر ستارمەر لەدوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، پلانی ناردنی پەنابەران بۆ رواندا کۆتاییهات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP