تۆماس مۆلەر وازهێنانى لە یاریی نێودەوڵەتى راگەیاند

وەرزش
15:35 - 2024-07-10

تۆماس مۆلەرى ئەڵمانى، بە شێوەیەکى رەسمى وازهێنانى خۆى لە یاریکردنى نێودەوڵەتى راگەیاند، تۆماس مۆلەر لە تەمەنى 34 ساڵى و لە کاتێکدا، کە هەڵبژاردەى ئەڵمانیا، ماڵئاواى لە یۆرۆى 2024 کرد، وازهێنانى یەکجارەکى خۆى بڵاوکردەوە، یاریزانەکە لە تەواوى ئاستە تەمەنیەکانى هەڵبژاردەى نیشتیمانى وڵاتەکەى یاریی کردوە و لە ساڵى 2010ـەوە لە هەڵبژاردەى یەکەمى ئەڵمانیا دەرکەوتوە، لە ماوەى ئەو 14 ساڵەشدا، 126 یاریی ئەنجامداوە و 45 گۆڵیشى تۆمار کردوە، مۆلەر توانیوێتى لەگەڵ هەڵبژاردەى ئەڵمانیا، نازناوى جامى جیهانى بەدەست بهێنێت، جگە لە چەندین دەسکەوتى تاکە کەسى.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP