ناتۆ دەست بە ناردنی فڕۆکەی ئێف 16 بۆ ئۆکرانیا دەکات

جیهان
09:45 - 2024-07-11

ئەندامانی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی رایانگەیاند، دەستیان بە جێبەێکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی فڕۆکەی ئێف 16ی جەنگی کردوە بۆ ئۆکرانیا، ئەمەش لە میانەی رێکخستنی لوتکەی ناتۆ کە بڕیارە لە واشنتن بەرێوەبچێت.
لە میانەی رێکسختن و ئامادەکارییەکانی بەرێوەچونی لوتکەی ناتۆ لە واشنتن،  لوید ئۆستن وەزیری بەگری ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، جەنگی ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا لە ئۆکرانیا یەکێتی ناتۆی بەهێزکردوە.
لەلایەکی دیکەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی، "گواستنەوەی فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 بۆ ئۆکرانیا ئەو راستییە دەگەیەنێت بە پوتن کە چی دیکە خۆی بەرامبەر هێزەکانی ئۆکرانیا راناگرێت.
بلینکن ئەوەشی خستەڕو، خێراترین ئامرازی گەیشتن بە ئاشتی لە رێگەی ئۆکرانیای بەهێزەوەیە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP