ئەلینا رۆمانۆسکی: تەنیا پێنج هەزار عێراقی لە کەمپی هۆل ماون

عێراق
11:14 - 2024-07-12

باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق ئاشکرایکرد، ژمارەی عێراقییەکان لەکەمپی هۆل بۆ 25% کەمیکردووە.

ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق رایگەیاند، ژمارەی عێراقییەکانی کەمپی هۆل لەرۆژئاوای کوردستان بۆ پێنج هەزار کەس کەمیکردووە.

دووپاتیشیکردەوە لەکارکردن بەردەوامدەبن لەگەڵ حکومەتی عێراق و رێکخراوە ناحکومییەکان، بۆ پاڵپشتیکردن و یەکخستنی سەلامەتیی هاوڵاتییانی عێراقی کە لەکەمپی هۆلەوە دەگوازرێنەوە بۆ کەمپەکانی ناو عێراق.

مانگی ئازاری ئەمساڵ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، هەزار و 924 خێزانی عێراقی لەکەمپی هۆل گەڕێنراونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان یاخود کەمپی جەدعە لەموسڵ.

بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کە لەساڵی 2023 بڵاوکرابووەوە، کەمپی هۆل 21 هەزار عێراقی لەخۆدەگرێت، ئێستا ژمارەی سوورییەکانیش لەکەمپی هۆل 17 هەزار و 200 کەسن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP