وادەی دەستبەكاربوونی مەسعود پزیشكیان رادەگەیەنرێت

جیهان
22:40 - 2024-07-12

موجتەبا یوسفی ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی شورای ئێران ڕایگەیاند “مەراسیمی  دەستبەكاربوون بۆ مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری نوێی ئێران لە ٣٠ی تەمووز لەئەنجومەنی شورای ئیسلامی بەڕێوەدەچێت”.

موجتەبا یوسفی لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی تەسنیم دەڵێت: ئەم مەراسیمە بەئامادەبوونی سەرۆكی دادگای باڵاو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزەران و سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری و بەرپرسانی مەدەنی و سەربازی دیكە لەپەرلەمان بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: دوای مەراسیمەكەو بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، سەرۆك كۆمار دوو هەفتەی لەبەردەمدایە بۆ پێشكەشكردنی وەزیرەكانی حكومەت بۆ پەرلەمان و لیژنە تایبەتمەندەكان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكەن و دەنگ لەسەر پێدانی متمانە بەحكومەت دەدەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەینی رابردوو لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران وەزارەتی ناوخۆ  سەركەوتنی كاندیدی ریفۆرمخواز مەسعود پزیشكیانی راگەیاند.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP