ئاسایشی نیشتمانی عێراق: کەسێکمان دەستگیرکرد لەنێوان هەرێم و بەغداد بازرگانی مادەی هۆشبەری دەکرد

عێراق
22:54 - 2024-07-12

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بازرگانی بەمادەی هۆشبەر کردووە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا دەڵێت، کەسێکیان دەستگیرکردووە کەخۆی بەعەقید ناساندووەو لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا جۆرە دەرزییەکی گواستووەتەوە، کە بۆ دروستکردنی مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت.

لەراگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، تۆمەتبارەکەیان لەبۆسەیەکدا لەدەوروبەری بەغدا دەستگیرکردووە، کە بەجلوبەرگی سەربازی و بەپلەی عەقید خۆی ناساندووەو، تاوەکو گومانەکان لەسەر خۆی دووربخاتەوە.

هاوکات ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، 31 دەرزی لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغدا گواستووەتەوە کە بۆ دروستکردنی مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP