وەزارەتی نەوت: عێراق پابەندە بە رێکەوتنی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان

ئابوری
14:52 - 2024-07-14

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پابەندن بەکەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەچوارچێوەی رێککەوتنی ئۆپیک.
وەزارەتی نەوتی عێراق لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەئاماژەدان بەخەمڵاندنی سەرچاوە ناوەندییەکانی زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوت زیاتر لەو بڕەی کە لەڕێککەوتنی رێکخراوی ئۆپیک و وڵاتانی ئەندام، عێراق ئامادەی کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان و هەر قەرەبوویەکە کە لەزیادەی بەرهەمهێنانی نەوتی 2024 روویدابێت.
ئاشکراشیکرد، پابەندین بەئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی داواکراو بەپێی رێککەوتنەکە بۆ مانگی تەممووزو مانگەکانی داهاتوو، کە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەیە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی نەوتی عێراق، بڕیاری قەرەبووکردنەوەی زیادەی بەرهەمهێنانی نەوتی تا مانگی ئەیلولی 2025 بەردەوام دەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP