ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه‌ گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 38 هه‌زارو 600 كه‌س

جیهان
17:25 - 2024-07-15


به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌، كۆی ژماره‌ی كوژراوان له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ تا ئه‌مڕۆ گه‌یشتوه‌ته‌ 38 هه‌زار و 664 كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئه‌منی غه‌ززه‌و دوایین ئاماری كوژراوان و برینداران به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بڵاوكرده‌وه‌و راگه‌یاندووه‌:"، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردودا ئیسرائیل چوار كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌نجامداوه‌و به‌هۆی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌وه‌ 80 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 102 كه‌سی دیكه‌شی برینداربون."

باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌: "هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه‌ له‌ 7ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2023ه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ زیادیان كردوه‌و به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه‌ 38 هه‌زارو 664 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، 89 هه‌زار و 97  كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵن"  

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ راشیگه‌یاندووه‌: "ژماره‌یه‌ك له‌ قوربانییه‌كان هێشتا له‌ژێر داروپه‌ردو له‌سه‌ر ڕێگاكاندان، به‌و پێیه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل ڕێگریی ده‌كه‌ن له‌ گه‌یشتن به‌ تیمه‌كانی ئه‌مبولانس و به‌رگریی شارستانی بۆئه‌وه‌ی بچن به‌هانای لێقه‌وماوانه‌وه‌".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP