دۆناڵد ترەمپ وەك کاندیدی رەسمی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دیاریكرا

جیهان
11:36 - 2024-07-16

ئەمڕۆ، کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکان بەدرووشمی "جارێکی دیکە ئەمریکا دەوڵەمەند بکەرەوە" لە ویلایەتی ویسکنسن دەستیپێکرد و دۆناڵد ترەمپ وەكو کاندیدی رەسمی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دیاریكرا.
کۆنگرەکە بە ئامادەبوونی ئەندامانی پارتی کۆماری، بەرپرسانی حیزبی و حکومی و میوانەکان لەسەرتاسەری جیهان و راگەیەندکاران و یاساناسان بەڕێوەدەچێت، پێشبینیدەکرێت لەماوەی چوار رۆژی کۆنگرەدا نزیکەی 50 هەزار کەس بەشداری بکەن.
لە سەرەتای کۆنگرەکەدا، زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرە "دۆناڵد ترەمپ"یان وەکو کاندیدی رەسمی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دیاریکرد، دواتریش ترەمپ، جەیمس دەیڤد ڤانس، سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆی وەکو جێگری خۆی دیاریکرد.
کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکان، هەر رۆژێک بە دروشمێکی جیاواز دەبێت و لەیەکەم رۆژی کۆنگرەدا، پرسە ئابوورییەکان و سیاسەتی باج و رێکخستنەوەی داهات تاوتوێ دەکرێت و رۆژی دووەمیش پرسی یاسایی و  لەناوبردنی دەرمانی بێهۆشکەر و بازرگانیکردنی بەمرۆڤ تاوتوێدەکرێت، کۆتا رۆژیش وتاری ترەمپ بۆ نوێنەرەکانی و چۆنییەتی بەهێزکردنی ئەمریکا پێشکەشدەکرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP