هەولێر .. مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی خاڵە سەید مەجید گرد عازەبانی یانکرد

کوردستان
18:11 - 2024-07-16

تێکۆشەرانی هەولێر و هەولێرییەکان  ، بادینان و بادینانییەکان ، بەشێکی گرنگ و کاریگەربوون لە هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ و پشتیوانی و بەشداریشیان ؛ خەباتی کوردایەتی جۆشدایەوە بە رابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .

ئەمڕۆ (٢٠٢٤/٧/١٦)  مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری هەولێر سەردانی خاڵە سەید مەجید گرد عازەبانی یانکرد  .

لەو سەردانانەدا مەکتەبی سکرتارییەت ئاماژەیان بە رۆڵی تێکۆشەرانی و هەولێر و هەولێرییەکان کرد کە هەمیشە دەورو پێگەیان لە خزمەتکردن و بەشداریکردن لە شۆڕشی کوردایەتی دیاروبەرچاوبووە . بە تایبەت لە شۆڕشی نوێدا بەشێکی گرنگ و کاریگەربوون لەهەڵگیرساندن و جۆشدانەوەی گیانی خەبات و خۆڕاگری . یەکێتی هەمیشە شانازی بە مێژووی قارەمانێتی  هەولێرییەکانەوە دەکات و خۆی بەبەشێکی گرنگی ئەم شارانە زانیوە . خاڵە سەید مەجید یەکێکە لە نموونەی ئەو تێکۆشەر و فەرماندەو کەسایەتیانەی شاری هەولێر کە خزمەتێکی زۆری بە گەلەکەی کردووەو دۆستێکی هەرە نزیکی سەرۆک مام جەلال بوووەو لەبەرامبەر ئەو خەباتە پاکەشی ئێمە بە پێزانینەوە ئەمڕۆ شانازی پێوەدەکەین .

 هەر لە شاری هەولێر مەکتەبی سکرتارییەت  سەردانی تێکۆشەری دیاری دەڤەری بادینان هەڤاڵ یوسف عەزیز ناسراو بە (دکتۆر  شوان ) ی پێشمەرگەو دکتۆری شاخ و شۆڕشیانکرد . 
لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت رۆڵی دکتۆر شوان و خزمەتەکانی  وەک پزیشکێکی دیار و دڵسۆز و کاریگەر بەرزنرخاند کە جێگای ستایش و پێزانینمانە کە لە رۆژانی سەختی خەباتدا خزمەتی زۆری بە هێزەکانی  پێشمەرگە کردو وەک قەڵایەکی گەورە متمانەی لەسەر هەڵچنرابوو.

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەبەرامبەر رابردووی پڕسەروەری و مێژووی بادینانییەکانیش بەڕێزەوە رادەمێنین و خزمەتکاریان دەبین .

هەر لە دیدارەکاندا مەکتەبی سکرتارییەت چەپکە گوڵی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان پێشکەش بە هاڤاڵان ( خاڵە سەید مەجید گرد عازەبانی و دکتۆر شوان ) کرد و هیوای هەمیشە سەلامەتی و تەندروست باشیان بۆ خواستن .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP