حکومەتی عیراق ئاماری فرۆشی سوتەمەنی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە

ئابوری
22:43 - 2024-07-16

حکومەتی عێراق ئاماری فرۆشی سوتەمەنی لەمانگی رابردوودا بڵاوکردەوە

حکومەتی عێراق ئاماری فرۆشی سوتەمەنی لەمانگی رابردوودا بڵاوکردەوەو رایگەیاند، لەمانگی حوزەیراندا نزیکەی دوو ملیار لیتر بەنزین و گازوایلی حکومی فرۆشراوە.

حوسێن تالب بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی حکومەتی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەماوەی مانگی حوزەیرانی رابردوودا، بڕی بەنزینی فرۆشراو لەناوخۆدا، لەرێگەی بەنزینخانەو ناوەندەکانی دابەشکردنەوە، بەهەر سێ جۆرەکەی (سوپەر، موحەسەن و نۆڕماڵەوە)، گەیشتووەتە 977 ملیۆن لیتر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی گازوایلی فرۆشراویش بەهەردوو جۆرەکەی ئاسایی و قورس، لەمانگی حوزەیراندا گەیشتووەتە 947 ملیۆن لیتر.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بڕی فرۆشی نەوتی سپی لەمانگی رابردوودا نزیکەی 45 ملیۆن لیتر بووە، هەروەها بڕی سووتەمەنی فڕۆکەی جۆرەکانی سڤیل و سەربازیی لەماوەی ئەو مانگەدا نزیکەی 15 ملیۆن لیتر بووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP