فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا
رایگەیاند، بۆ رێگریی لە هێرشەکانی داعش لە عێراق و سوریا، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی
عێراق و هاوپەیمانانی دژی بە داعش و هێزەکانی سوریای دیموکرات، چەند ئۆپەراسیۆنێکیان
کردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە مانگی 1ـی ئەمساڵەوە تا
مانگی 6، داعش 153 هێرشی لە عێراق و سوریا کردووە. ئەوەشی ئاشکراکرد، کە
لە عێراق توانیویانە 196 هێرشی داعش تێکبشکێنن، 44 چەکدار بکوژن و 166 چەکداریش دەستگیربکەن،
لە سوریاش 137 ئۆپەراسیۆنیان کردووە و 30 چەکداریان کوشتوە و 74 داعشیشیان دەستگیر
کردووە.
لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانیشیان لەگەڵ هێزەکانی سوریای
دیموکرات، دەڵێت: 59 ئۆپەراسیۆنمان کردووە و 14 داعش کوژراون و 92 داعشیش دەستگیرکراون.
جەختیشکردەوە، لە تەواوی ئەم ئۆپەراسیۆنانەدا، هەشت
سەرکردەی داعش کوژراون و 32ـی دیکە دەستگیرکراون، کە کاریان ئۆپەراسیۆن بووە لە دەرەوەی
عێراق و سوریا، ئەمە جگە لەوەی ئەرکی راهێنان بە چەکداران و بەقاچاغبردنی چەکیان هەبووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP