خوێندنی باڵا بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكارانی زانكۆ ده‌دات

عێراق
16:53 - 2024-07-17



به‌پێی بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، گۆڕانكاریی له‌ سیستمی ساڵانه‌ی خوێندكاران ده‌كرێت، بۆ خوێندنی ئه‌مساڵیش هیچ خوێندكارێكی زانكۆ به‌ ده‌رنه‌چوو هه‌ژمار ناكرێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی تەموزی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی فیدراڵ، رایگەیاند، بۆ بەرژەوەندیی خوێندکاران و بەردەوامیدان بە پڕۆسەی خوێندن، گۆڕانکاریی لە سیستمی ساڵانەی خوێندکاران كراوه‌.

نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاری دا بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024، هیچ خوێندکارێکی زانكۆ بە دەرنەچوو هەژمار نەكرێت، واتە ئەمساڵ (كەوتو و دەرنەچوو) نییە و هەموو خوێندکاران بە دەرچوو دادەنرێن.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، بڕیارەكە سەرجەم خوێندکارانی زانكۆ لە خوێندنی بەیانیان و ئێواران بۆ هەردوو خولی تاقیكردنەوەكانی یەكەم و دووەم لە سەرجەم زانكۆ حكومی و ناحكومییەكان دەگرێتەوە.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP