په‌رله‌مانتار سروه‌ محه‌مه‌د: فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ مه‌رج ده‌نگ به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نوێ‌ ده‌دات

عێراق
11:41 - 2024-07-20

سروە محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی ی.ن.ک لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، فراکسیۆنی یەکێتی بە مەرج دەنگ بۆ سەرۆکی پەلەمان دەدات و ڕایگەیاند: بۆ چارەسەرکردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، دوو ڕێگە لەبەردەمدایە یان دەبێت سوننەکان لەنێوان خۆیاندا ڕێکبکەون، یاخود ماددەی ١٢ لە پەیڕەوی ناوخۆ هەمواربکرێتەوە .

باسی لەوەشکرد، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەگشتی چەند داواکارییەکیان هه‌یه‌ ،سەرەکیترین خواستی فراکسیۆنی یەکێتیش پەسەندکردنی پرسی به‌ پارێزگابوونی هەڵەبجە و هەڵوەشاندنەوەی بریارەکانی مەجلیس قیادە سه‌وره‌ی حیزبی بەعسی لەناوچووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP