ژماره‌ی كوژراوانی کەرتی‌ غه‌ززه‌ گەیشتە نزیک ٣٩ هەزار کەس

جیهان
22:57 - 2024-07-20

بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسڕائیل بۆسەر کەرتی غەزە ژماره‌ی‌ کوژراوان گەیشتە نزیك‌‌ 39 هه‌زار كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ رایگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی‌ جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل تائێستا كه‌ پێی ناوه‌ته‌ مانگی ده‌یه‌مەوە، 38 هه‌زار و 919 كه‌س كوژراون.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە: له‌ ماوه‌ی 48 سەعات رابردوودا بەهۆی هێرشەکانی ئیسڕائیلەوە بۆسەر کەرتەکە لانیكه‌م 71 كه‌س كوژراون.

باسی لەوەشکردوە: ‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگ له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌، كۆی ژماره‌ی برینداره‌كان له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ بۆ 89 هه‌زار و 622 بریندار به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌: ‌ هێشتا زۆرێك له‌ قوربانییه‌كان له‌ژێر داروپه‌ردوو و له‌سه‌ر ڕێگەكاندان و تیمه‌كانی ئه‌مبولانس و فریاگوزاری ناتوانن ده‌ستیان پێبگات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP