ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چوار پرۆژەیاسا تاوتوێدەکات

عێراق
11:45 - 2024-07-21

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوەو یەکێك لە تەوەری گفتوگۆکانیش تایبەتە بە قەرەبوکردنەوەی زەرەرمەندانی دەستی ڕژێمی بەعس.
بە پێی بەرنامەی کاری ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لە تەوەری یەکەمدا: لیژنەکانی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی و وەبەرهێنان و گەشەپێدان و یاسایی و دارایی و  خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری ماددەی 16ـی یاسای چاکسازی ئابوری دەکات.
لە تەوەری دوەمیشدا: لیژنەی تەندروستی و ژینگە خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری ماددەی دووی یاسای دەستەی چاودێری نیشتمانی بۆ تیشکدەری ئەتۆمی و کیمیایی و بایۆلۆجی ژمارە یەکی 2024 دەکرێت.
تەوەری سێیەمی کۆبونەوەکەش تایبەتە بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای چەکی وەبەرهێنانی بانکە ئیسلامییەکان.
لە تەوەری چوارەمیشدا، گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی خوێندنەوەی دوەمی پڕۆژە یاسای قەرەبوکردنەوەی زەرەرمەندانی دەستی ڕژێمی بەعسی لەناوچو کە لەلایەن لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسییەوە پێشکەش دەکرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP