عێراق لە ریزبەندی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ لەناوچوونی ئاژەڵ و باڵندە دەگمەنەکان

عێراق
19:00 - 2024-07-21

فازڵ غەراوی، سەرۆکی ناوەندیی ستراتیژیی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ژمارەیەک لە گیانلەبەرە ئاوی و وشکانییەکانی عێراق لەبەردەم مەترسی لەناوچوندان و ئەو ئاژەڵانەش دەکەونە باکوور و ناوەڕاست و باشووری وڵاتەوە.

ئاژەڵەکان بریتین لە ئاسکی ریمی عەرەبی و کیسەڵی فوراتی و بزنە کێویی و بولبولی عێراقی و پڵنگ و ماسی کوێر و ماری شاخدار و داڵ و سمۆرەی ئاوی.

فازڵ غەراوی دەشڵێت، هۆکارەکانی لەناوچوونی گیانلەبەرەکان  دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و راوکردنی بێبەرنامە و مۆڵەت و  چالاکییەکانی مرۆڤ لە پیشەسازی و بیناسازی و سووتانی دارستان و پاوەنەکان.

داواش لە حکومەت دەکات بەتوندی رووبەڕووی ئەو کەسانە ببێـتەوە، کە هۆکاری لەناوبردنی ئەو ئاژەڵانەن و لیژنەی تایبەتیان لەسەرجەم پارێزگاندا بۆ پێکبهێنرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP