وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو: ئاوی کۆگاکراوی عێراق سێ هێندەی ساڵی رابردووە

عێراق
23:01 - 2024-07-21

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، ئاستی ئاوی کۆگاکراوی عێراق، بەراورد بەوەرزی رابردوو بۆ سێ هێندە بەرزبووەتەوەو حکومەتیش هەوڵەکانی بۆ زیادکردنی ئاستی ئاوی رووبارى فورات چڕکردووەتەوە.

خالد شیمال وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، حکومەت هەنگاوی زۆر گەورەی بۆ دابینكردنی ئاوی پێویست لەوەرزی هاویندا ناوە، لەرێگەی گفتوگۆکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و لابردنی زیادەڕەوییەکان و شێوازی دابەشکردنی ئاو".

وتیشی "وەرزی هاوینی ئەمساڵ زۆر جیاوازتردەبێت لەهاوینەکانی ساڵانی رابردوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ سێ ساڵی لەسەریەکە، ئاستی ئاوی رووبارى فورات کەمە، بەڵام حکومەت هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ زیادکردنی ئاوی رووبارەکە لەچەند سەرچاوەیەکی دیکەوە، سەرەڕای سەرچاوە سەرەکییەکەی، کە ریڕەوی رووبارەکەیە لەوڵاتی سووریاوە تاوەکو دەڕژێتە ناو بەنداوی حەدیسە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP