ئه‌وانەی داوای مافی پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە ناتوانن لە عیراق بمێننه‌وه‌

عێراق
11:41 - 2024-07-22

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، داوای لە عێراق کردوه‌ ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران ڕابگرێت، به‌ڵام وەزارەتی دەرەوەی وڵاته‌كه‌ ده‌ڵێت، گەڕانەوەی پەنابەرانی عێراقی ئەو هاوڵاتییانە دەگرێتەوە کە لەڕوی یاساییەوە مافی پەنابەریان ڕەتکراوەتەوە و بۆیان نییە لەو وڵاتە بمێننەوە، گەڕانەوەش ئارەزومەندانەیە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: عێراق ڕێکەوتنی ژمارە 49ی ساڵی 2013ی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا ئیمزاکردوە، ئەگەر عێراق هاوکاری یەکێتی ئەوروپا نەبێت بەپێی ئەو ڕێکەوتنەی ئیمزای کردوە ڕوبەڕوی سزای سیاسی و ئابوری دەبێتەوە.
كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ له‌ راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە و رایگه‌یاند، عێراق بەزۆر هاوڵاتییانی سوریا و رۆژئاوای کوردستان دەنێرێتەوە دیمەشق و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو: عێراق بەشێک لەو سورییانەی ناردوەتەوە، سەرباری ئەوەی بەڵگەنامەی عێراقییان هەبوە و رێگەیان پێدەدات لەو وڵاتە بمێننەوە.
رێكخراوه‌كه‌ دەشڵێت: ئەو کەسانەی دەستگیر کراون، هیچ دەرفەتێکیان پێنەدراوە لەبەردەم دادوەر بڕیارەکە هه‌موار بکەنەوە، هەمویان لەماوەیەکی کەم نێردراونەتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP