دادگای فیدراڵی سكاڵایه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ره‌تكرده‌وه‌

عێراق
15:16 - 2024-07-22



دادگای فیدراڵی لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیدا 7 سکاڵای لەبارەی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی کورسی پێکهاتەکان رەتکردەوە.

لەماوەی رابردوویدا لەبارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی کورسی پێکهاتەکان 7 سکاڵا ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی کرابوون و دادگای فیدراڵی بەیەک کۆبونەوە سەرجەم سکاڵاکانی رەتکردەوە، کەلەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی سەرەڕای کارەکەی تۆمار کرابوون.


سکاڵاکاران ماددەی 2 لەیاسای تۆماری لیستی کاندیدانی پەسەندکردنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ژمارە 7ی ساڵی 2024 بە نادەستوری ناوبردوەو سکاڵایان لەسەر ئەو ماددەیە لە دادگای فیدراڵی تۆمارکردووە، کە پەیوەستە بە ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی کورسی پێکهاتەکان.

لەبەرامبەریشدا دادگای فیدراڵی بەهۆکاری ئەوەی پێشتر ئەو پرسە لەلایەن دادگاکەوە یەکلاکراوەتەوە لە دانیشتنی 21-5-2024 بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی هەر 7 سکاڵاکە.

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بڕگەی 2ی هەمان ماددە لە دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمارکردبوو، بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک کەسی سێیەم لەناو کۆمسیۆن تانەی لە سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت داو دادگای فیدراڵی لەرۆژی 21-5-2024 سکاڵاکەی مەسرور بارزانی رەتکردەوە.

هەر لەو دانیشتنەدا جگە لە رەتکردنەوەی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، دادگاکە فەرمانە سالارییەکەشی هەڵوەشاندەوە.

پێشتر دادگای فیدراڵی بڕیاریدابوو کە کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە بکرێت بە 100 کورسی و 11 کورسی کۆتاکانی لابرد، بەڵام دەستەی دادوەری ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا 5 کورسی لە کۆی ئەو 100 کورسییەی دادگاکە بڕیاری لێداوە بۆ کۆتاکان تەرخانبکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP