پەرلەمانتارێک: زیاتر لە چوار هەزار پاسپۆرتی دیپلۆماسی دراوەتە کەسانی ناشایستە

عێراق
16:06 - 2024-07-22

محەمەد خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: کارەساتە پاسپۆرتی دیپلۆماسی بدرێتە بەرپرسان لە دوای تەواوکردنی کارەکەی و خانەنشینکردنی.
باسیلەوەشکرد: چەندین پاسپۆرتی دیپلۆماسی دراوەتە منداڵان و خێزانی بەرپرسەکان، جگە لەوەش ئەو پاسپۆرتە ئێستا بووەتە رزگارکەری هەندێك لەو وەزیرانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی.
رونیشیکردەوە: پێدانی ئەو پاسپۆرتە دیپلۆماسییە لە دەسەڵاتی وەزیری دەرەوەی عێراقدایە، هەر بۆیە دەبێت دەسەڵاتەکانی وەزیری دەرەوە بۆ پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی کۆتوبەند بکرێت.
ئاشکراشی کرد: زیاتر لە چوار هەزار پاسپۆرتی دیپلۆماسی دراوە بە کەسانی نا شایستە، لە نێویشیاندا کچە ناسراوەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەیە، ئەگەر ئەوە پشتڕاستبکرێتەوە ئەوا وەزیری دەرەوە بەرپرسیار دەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP