ئەلینا رۆمانۆسكی: گفتوگۆی ئەمنیی نێوان عێراق و ئەمەریکا دەستپێده‌کات

عێراق
16:45 - 2024-07-22


بڕیارە ئەمرۆ لە واشنتۆن گفتوگۆی ئەمنیی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەستپێبکات.

ئەلینا رۆمانۆسكی, باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق, لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (x) رایگه‌یاندووه‌: ئەمڕۆ لە واشنتۆنی پایتەخت، گفتوگۆی ئەمنیی هاوبەشی نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكان دەستپێدەكات.

 ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بەرپرسە ئەمنیەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان و عێراق, ئایندەی ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و پتەوكردنی هاوكاریی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەكەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP