چوارچێوەی هەماهەنگیی لەبارەی كه‌ركوك و لەشکرکێشیەکانی تورکیا كۆده‌بێته‌وه‌

عێراق
21:25 - 2024-07-22


بڕیاره‌ ئەمشەو سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعه‌، ده‌رباره‌ی پێکھێنانی ئیداره‌ی کەرکوک، دیالە و هه‌روه‌ها لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچه‌كانی ھەرێمی کوردستان کۆبێته‌وه‌.  

له‌و باره‌یه‌وه‌ عائد ھیلالی سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگیی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاندووه‌:" بۆ تاوتوێکردنی شەش دۆسییەی گرنگ و ھەستیار، لەنێویاندا پرسی پێکھێنانی حکومەتە خۆجێیەکانی کەرکوک و دیالەو تێپەڕاندنی ژمارەیەک پڕۆژەیاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمشەو سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆده‌بنەوە"

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌:" هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌كه‌دا لەشکرکێشیەکانی تورکیا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت"
 
 هیلالی ده‌شڵێت:" لەدوای تەواوبوونی كۆبونه‌وه‌كه‌، بەیاننامەیەک تایبەت بە ناوەڕۆک و بڕیارەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بڵاودەکرێتەوە."  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP