عیراق ده‌یه‌وێت له‌ مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ست به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بکرێت

عێراق
10:03 - 2024-07-23

چوار سه‌رچاوه‌ی عێراقی بڵاویانکردەوە، عێراق ده‌یه‌وێت له‌مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ست به‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكات و تا مانگی ئه‌یلولی ساڵی داهاتوو، به‌‌رەسمی كۆتایی به‌كاره‌كانی بهێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی به‌شێك له‌هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌پله‌ی ڕاوێژكاریدا.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌زاری سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌كان و به‌رپرسانی ئه‌مریكییه‌وه‌ بڵاویكردە‌وه‌، هه‌ڵوێستی عێراق له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌واشنتن له‌لوتكه‌ی ئه‌منیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكی تاوتوێ ده‌كرێت و، تا ئێستاش هیچ ڕێككه‌وتنێكی ‌رەسمی نییه‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی، یان هیچ خشته‌یه‌كی كاتیی په‌یوه‌ست به‌و هاوپه‌یمانییه‌.
ماتیۆ میله‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌ردوولا له‌واشنتن كۆده‌بنه‌وه‌، بۆ دیاریكردنی چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ركی هاوپه‌یمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و مه‌ترسییه‌ی داعش دروستیكردوون، "تا ئێستا ورده‌كاری زیاترمان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP