کۆمسیۆن پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکان دوادەخات

عێراق
13:22 - 2024-07-23

کۆمسیۆن پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دوادەخات.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە 15 تا 20ی مانگی داهاتوو تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و کاندیدە سەربەخۆکان دەکات هەرچەندە لە 18ی ئەم مانگەوە دەرگای تۆمارکردنی کاندید و لیست داخراوە، بەڵام تا مانگێکی تر کۆمسیۆن ژمارە بە لیست و کاندیدەکان نادات, بۆ ئەوەی لیستەکان و کاندیدان دەست بە بانگەشەی پێشوەختە نەکەن بۆ ژمارەکانیان .
کۆمسیۆن پێدانی ژمارە بۆ ماوەی دوومانگ بەر لە ڕۆژی هەڵبژاردن دوا دەخات, تا لە ماوەی مانگی یەکەم لیست و کاندید و هاوپەیمانێتییەکان بتوانن پۆستەر و ڕیکلامەکانیان دیزاین و چاپ بکەن، بەتایبەت بەشێک لە لۆگۆ و ڕیکلامەکان لە وڵاتانی دەرەوە چاپ دەکرێن و ئامادەکاری و کاتیان پێویستە.
مانگی دووەم کاتی ڕێپێدراو و رەسمى بانگەشەیە کە لە 15 ئەیلول دەست پێدەکات و پێش دەنگدانی تایبەت کۆتایی دێت .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP