سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە یەکەمی پاڵەوانێتی تایبەت بە بنبڕکردنی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە

عێراق
21:49 - 2024-07-23

د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیکرد لە عەمید مستەفا رەزا یاسری خاوەنی پلەی یەکەم لە پاڵەوانێتی بنبڕکردنی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە، کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتۆن رێکخرابوو.

لەو دیدارەدا سەرۆک کۆمار ستایشی ھەوڵەکانی عەمید مستەفا یاسری کرد، کە بووەتەھۆی بەدەستھێنانی پلەی یەکەمی نێو ١٨٨ دەوڵەتی بەشدار لە پاڵەوانێتییەکەدا.

جەختیشیکردەوە، لەگرنگی درێژەدان بەو ھەوڵە داھێنەرانەیەی عەمید مستەفا کە دەبێتە مایەی گەشانەوەی ناوی عێراق لەنێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.

ھیواشیخواست لەئەرکەکانیدا سەرکەوتووبێت و، ئەو بردنەوەیەش پاڵنەری زیاتربێت، بۆ کارکردن لەسەر چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتەکەدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP