ترەمپ: کۆتایی بە جەنگ و ناخۆشییەکان دەهێنم

جیهان
11:10 - 2024-07-24

دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا رایگەیاند، شەڕە کوشندە و ململانێ توندوتیژەکان دەبێت کۆتایی بێت.
دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروز رایگەیاند، هەینی داهاتوو 26 لە هاوینەهەواری فلۆریدا لەگەڵ بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە.
ترەمپ راشیگەیاند، لە ماوەی خولی یەکەمی سەرۆکایەتیمدا ئاشتی و سەقامگیری چەسپابوو و تەنانەت رێککەوتنی مێژوویی ئەبراهامیش ئیمزاکرا.
دەشڵێت "هەروەک چۆن لە چەند هەفتەی رابردوودا لە گفتوگۆم لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و سەرکردەکانی دیکەی جیهان وتوومە، کارنامەی ئاشتی لە رێگەی هێزەوە بۆ جیهان نیشان دەدەم، ئەم شەڕە ترسناک و کوشندە و ململانێ توندوتیژانە دەبێت کۆتایی پێبێت. ملیۆنان کەس دەمرن و کامالا هاریس بە هیچ شێوەیەک توانای ئەوەی نییە بیوەستێنێت".
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە لێدوانەکانی پێشوویدا هەڵوێستی خۆی لەسەر شەڕی غەززە راگەیاندووە و  داوای لە ئیسرائیل کردووە شەڕەکەی دژی حەماس لە غەززە کۆتایی پێبهێنێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP