جۆ بایدن گەڕایەوە کۆشکی سپی

جیهان
12:31 - 2024-07-25


لەدوای تیپەڕاندنی کۆرۆنا و کشانەوەی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا جۆ بایدن گەرایەوە کۆشکی سپی و گوتارێکی پێشکەشی ئەمریکییەکان کرد.
بایدن لە وتارەکەیدا دووپاتیکردەوە لە چەند مانگی داهاتوودا سەرنجی لەسەر جێبەجێکردنی ئەرکەکەی وەک سەرۆک دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد،  کار بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان دەکەم و بەردەوام دەبم لە کارکردن بۆ سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
رۆژی 21ی تەمموز، جۆ بایدن رایگەیاند کە خۆی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی کاندید ناکات، هاوکات پشتگیری لە کاندیدکردنی جێگرەکەی ئێستای کامالا هاریس دەکات بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دوای خۆی.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP