عیراق ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 24 هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەیە

زانست و تەکنەلۆژیا
13:37 - 2024-07-25

دەستەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق رایدەگەیەنێت: توانای بەرهەمهێنانی کارگەکانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ساڵانە دەگاتە 24 هەزار ئۆتۆمبێل.
قوسەی عەلی کەریم، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە دەستەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق راگەیاندووە:  کارگەکانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەگەڵ کۆمپانیا ناسراوە نێودەوڵەتییەکان رێککەوتوون و ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە و توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەشیان دەگاتە 24 هەزار ئۆتۆمبێل لە جۆری جیاواز.
ئاماژەی بەوەشکرد: مۆدێلەکان پێکدێن لە ئۆتۆمبێلی دوو دەرگا، چوار دەرگا، بارهەڵگر و چەند جۆرێکی دیکە و پاڵپشتیکاری تەکنیکیی پڕۆژەکە یەکێک دەبێت لە کۆمپانیا چینییە بەناوبانگەکان کە خاوەنی بڕوانامەی نێودەوڵەتییە لەو بوارەدا.
دەشڵێت: ئەم ئۆتۆمبێلانە بەشێوەیەکی رەسمی لەلایەن حکومەتەوە نمایشدەکرێن و بە هاوڵاتییان دەفرۆشدرێن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP