کامالا هاریس بۆ نەتانیاهوو: کاتی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە هاتووە

جیهان
14:55 - 2024-07-26

کامالا هاریس، کاندیدی پارتی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا لەکۆبوونەوەیەکیدا لەواشنتن لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل ،بە نەتانیاهووی راگەیاندووە: سەرباری ئەوەی پابەندن لە پاڵپشتی ئیسرائیلەوە، بەڵام کاتی ئەوەیە ئیتر بڕیاربدرێت بۆ رێککەوتنی ئاگربەستی غەززە و کۆتاییهێنان بە شەڕ.
ئاماژەی بەوەشکردوە: گەشبینن لە دانوستانەکان سەبارەت بە ئاگربەست لە غەززە و پابەند دەبن بە چارەسەریی دوو دەوڵەتی بەوپێییە چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکرێت قورس بێت بەڵام تاکە چارەسەرە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی هەردوولا.
هەروەها هاریس نیگەرانی قوڵی خۆی لەبارەی دۆخی کەرتی غەززە و ژمارەی قوربانیان دەربڕیوە و وتوویەتی، ناکرێت رێگە بەخۆمان بدەین چاوپۆش بین بەرامبەر ئەم کارەساتە و من بێدەنگ نابم.
کۆبوونەوەی کامالا هاریس و بنیامین نەتانیاهوو لە واشنتن لە کاتێکدایە، لەئەگەریی بردنەوەی کامالا هاریس بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا، لەو کاتەدا  ئەو کەسی یەکەمی ئەو وڵاتە دەبێت کە راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ نەتانیاهوو شەڕی غەززە و گۆڕانکارییەکانی دەکات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP