وه‌زیری كاروباری ئایینی پاكستان ئاشكرایده‌كات، كه چاره‌نووسی 50 هه‌زار هاووڵاتی وڵاته‌كه‌ی له عێراق نادیاره، كه له مانگی موحه‌ره‌مدا بۆ سه‌ردانی مه‌زارگه ئاینییه‌كان سه‌ردانی عێراقیان كردووه، وه‌زیری كاری عێراقش ده‌ڵێت، لێكۆڵینه‌وه له دۆسێكه ده‌كه‌ن.
شودری سالك حسین، وەزیری کاروباری ئایینی پاسكتان لە کۆبونەوەی لیژنەی ئەنجومەنی پیران، ئاشكرایكرد كه: "نزیکەی ٥٠ هەزار پاکستانی لە عێراق بێسەروشوێنن، كه له مانگی موحه‌ره‌مدا بۆ سه‌ردانی مه‌زارگه ئاینییه‌كان سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان كردووه"
ئاماژەی بۆئەوەشکرد کە:" هه‌رچه‌ند حکومەتی عێراق ڤیزەی بێبەرامبەر بە حاجیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات، بەڵام کۆمپانیاکانی گەشتیاریی ٨٠ بۆ ٩٠ دۆلاریان لێوەردەگرن”.
لای خۆیه‌وه ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کاری عێراق نیگەرانیی و سەرکۆنەکردنی خۆی لە زیادبوونی ژمارەی کرێکارانی نایاسایی لەو وڵاتە دەربڕی و جەختیكرده‌وه كه:"وەزارەتەکەی بەدواداچون بۆ دیارنەمانی هەزاران پاکستانی لە عێراق دەکات".
ئاماژەی بۆئەوەشکرد:"بەدواداچون بۆ دۆسیەکە دەکات و رێکاری یاسایی گونجاو دەگرێتەبەر بۆ ئاشکراکردنی چارەنوسی ئەو هاوڵاتیانە"
پۆلیسی عێراق دەستگیرکردنی دەیان پاکستانی ڕاگەیاند، کە پێدەچێت لەنێو ئەو کەسانەدا بن کە لەکاتی سەردانیکردنی مەزارگە ئاینییەکان دزەیان کردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP