محه‌مه‌د شیاع سودانی: نابێت هیچ هێزێکی براوەی هەڵبژاردن لە پێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک دووربخرێتەوە

عێراق
12:23 - 2024-07-27



محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەچوارچێوەی سەرپەرشتیکردنی هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی ئیدارەی نوێی کەرکوک و بەمەبەستی بەردەوامبوون لەجێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لەکەرتەکانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاریی و پەرەپێدانی کاری دامودەزگا ناوخۆییەکانی پارێزگاکە، پێشوازی لەئەندامانی تورکمانی ئەنجومەنی پارێزگاکە کرد. 

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران:"لە میانی دیدارەکەدا سودانی ئاماژەی بە گرنگیی خستنەڕووی بەرژەوەندی خەڵکی کەرکوک کردووه‌ لەهەر ڕێککەوتنێکی نێوان هێزە سیاسییەکان کە براوەی هەڵبژاردنەکانن"

 جەختشیکردوەته‌وە لە:" کارکردن وەک یەک تیم و دوور لە پەراوێزخستن یان وەدەرنانی هەموو هێزێکی نیشتمانیی و کۆمەڵایەتی کەرکوک لەهاوکێشەکان" .

سودانی داواشی لەئەندامە نوێیه‌کانی ئەنجوومەنی پارێزگاکە کردووه‌:" لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی کەرکوک ڕێکبکەون بەشێوەیەک کە لەگەڵ خواستی خەڵکی پارێزگاکەدا بگونجێت"

باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌:" لە پاڵپشتییەکانی بۆ کاری ئەنجومەن و دابینکردنی هەموو پێداویستییەک و بنیاتنانەوەی ژێرخان و خزمەتگوزاریی کەرکوک ."
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP