توركیا و عێراق، بۆ پاراستن و كۆنترۆڵكردنی سنوورهكان، لێكتێگهیشتنێكی ئهمنی ئیمزا دهكهن، بۆ ئهو مهبهستهش كۆبونهوهیان له ئاستی باڵادا ئهنجامداوه.
لهو بارهیهوه یەشار گویلەر وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند:" لەگەڵ عێراق لێکتێگەیشتنێکی ئەمنی ئیمزا دەکەن کە دەبێتە خاڵی وەرچەرخان لە پەیوەندییەکانی نێوانیاندا."
وەزیری بەرگریی تورکیا دهڵێت:" پاراستن و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی نێوان تورکیاو عێراق گرنگرترین کاری لە پێشینەو ستراتیژی ھەردوولایەو چەندین جاریش لە بەغداو ئەنكەرە کۆبوونەوەی ئەمنی لە ئاستی باڵا بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدراوە بۆ ئەوەی سەقامگیریی ئاسایش و ئارامیی سەرجەم ناوچە سنورییەکان گرەنتی بکرێت."
وتیشی:" چاوەڕواندەکرێت لە داھاتوویەکی نزیکدا بهغداو ئهنكهره لێکتێگەیشتنێکی ئەمنی ئیمزا بکەن کە دەبێتە خاڵی وەرچەرخان لە پەیوەندییەکانی نێوانیاندا و کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر پاراستنی سنوورەکان و نەھێشتنی مەترسییە ئەمنییەکان."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP