روو
دەکەینە هەواڵی یاریزانان و لەنوێترین دەنگو باسیشدا یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی
دواجار گریبەستی ریکاردۆ کالافیۆری ئیتاڵی و یاریزانی پیشووی یانەی بۆڵۆنیایی
راگەیاند.
دوای پیشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لە یارییەکانی
یۆرۆی ٢٠٢٤، ریکاردۆ کالافیۆری یاریزانی دڵی بەرگری ئیتاڵیا سەرنجی چەندین یانەی
گەورەی بەلای خۆیدا راکێشا و یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزیش هەر زوو هەوڵەکانی بۆ
گواستنەوەی ناوبراو دەست پێ کرد، تاوەکو لە کۆتایدا توانی بەبڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ و
بۆ ماوەی پێنج وەرز ئەستێرەکە بگوازێتەوە نێو ریزەکانی.
کالافیۆری
لەگەڵ یانەی بۆلۆنیا ٣٠ یاری ئەنجام داوە و توانێوێتی پێگەی خۆی لەیانەکە بەهێز
بکات, لەم بارەیەشەوە میگێل ئارتێتای راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە رایگەیاند: یانەی
ئارسیناڵ بۆ وەرزی نوێ ئامادەکاریەکانی دەست پێ دەکات و پەیوەندیکردنی یاریزانێکی
ئاوا گەورە بۆ ریزەکانمان جێگای دڵخۆشیە و وا دەکات وەرزی نوێ بە باشترین شێوە دەر
بکەوین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP