تورکیا ئەپڵیکەیشنی ئینستاگرام رادەگرێت

زانست و تەکنەلۆژیا
20:28 - 2024-08-02

تورکیا بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی ئیسنتاگرامی راگرت و لە ئێستادا هاوڵاتیانی باکووری کوردستان و تورکیا ناتوانن ئەپڵیکەیشنەکە بەکاربهێنن.

دامەزراوەی پەیوەندی و زانیارییە تەکنۆلۆژییەکان لە راگەیەندراوێکی کورتدا ئاماژەی بەوەکردووە، "بە بڕیاری دامەزراوەکەمان، لە ئەمڕۆ هەینی رێگری لە کارکردنی ئینستاگرام دەکرێت."

دامەزراوەکە و هیچ دامەزراوەیەکی دیکەی رەسمی تورکیا، هۆکاری رێگرتن لە کارکردنی ئینستاگرامییان رووننەکردووەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە فەخرەدین ئاڵتون، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لە رۆژی 31ـی تەمووزی 2024 رایگەیاند، "بە توندی سەرکۆنەی ئینستاگرام دەکەین کە بەبێ پیشاندانی هیچ پاساوێک، رێگریی لە پرسەی هاووڵاتییانمان دەکات کە بەبۆنەی شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنییەوە بڵاویدەکەنەوە. ئەم کارە هەوڵێکی سانسۆرکردنی زۆر روون و ئاشکرایە."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP