سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌نغلادش هه‌ڵات

جیهان
19:45 - 2024-08-05

 
دوای زیاتر له‌ مانگێك له‌ خۆپیشاندانیی ناره‌زایی هاووڵاتییان دژی به‌ حكومه‌ت، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌نغلادش هه‌ڵات.
  
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئابی 2024 دوای زیاتر له‌ مانگێك له‌ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی و گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ 50 كه‌س، شێخ حوسه‌ینە، سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاندو (دەکا)ی پایتەختی جێهێشت.

دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵاتنی سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌زاران خۆپیشانده‌ر هێرشیانكرده‌ سه‌ر كۆشكی سه‌رۆك وه‌زیران و كۆشكه‌كه‌یان داگیركرد.
 
 ئاژانسی فرانس پرێس- له‌ زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆک وەزیران ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌ كه‌:" شێخ حوسه‌ینە سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش و خوشکەکەی بارەگای فەرمی سەرۆک وەزیرانیان لە پایتەخت جێهێشتوە بۆ شوێنێکی سەلامەت رۆیشتون. 
ئه‌و سه‌رچاوه‌ به‌ فرانس پرێسی وتووه‌:""شێخ حوسه‌ینە به‌نیازی تۆماركردنی وتارێک بووه‌، بەڵام دەرفەتی نه‌بووه‌، چونكه‌ خۆپیشانده‌ران هێرشیاكردووه‌ته‌ سه‌ر كۆشكه‌كه‌ی".
 
 به‌پێی سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان، شێخ حوسه‌ینە و خوشکەکەی بەرەو ویلایەتی بەنگالی ڕۆژئاوا لە هیندستان هه‌ڵاتوون..

هاوكات (وه‌قر زه‌مان) فه‌رمانده‌ی سوپای به‌نغلادش به‌ ئاژانسه‌كانی هه‌ڵاڵی راگه‌یاند:" ده‌ست به‌ تاوتوێكردن و گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی  ده‌كه‌ن و پێویستش به‌ راگه‌یاندنی باری نائاسایی له‌ وڵاته‌كه‌ ناكاتز 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP