فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ههڕهشهكانی بۆ گورزوهشاندنی بههێزی وڵاتهكهی له ئیسرائیل دووپاتكردهوهو رایگهیاند:"لە کات و ساتێکی گونجاودا، ئیسرائیل وەڵامێکی بەهێزی پێدەگات"
حسێن سهلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، ئهمڕۆ دووشهممه 5ی ئابی 2024 لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ژمارهیهك له ڕۆژنامەنوسان، وێڕای پرسهو سەرهخۆشی خۆی بۆ تیرۆركردنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لە تاران، راشیگهیاند:"ئێمە لە 13ی نیسانەوە توشی کۆمەڵێک هێرشی چاوەڕەواننەکراو بووین، قەوارەی زایۆنی هێرشیکردە سەر باڵیۆزخانەکەمان، دواتریش ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆمار گیانی لەدەستدا، لە هەفتەی ڕابردوشدا دیسانەوە ئیسرائیل هەستا بە شەهیدکردنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لە وڵاتەکەمان، ڕۆژنامەنوسان دەتوانن هەمو ئەو ڕووداوانە پێكهوهببەستنەوەو لۆژیکی سیاسی دوژمن دەربهێنن".
ئهوهشیخستهڕو كه:" قەوارەی زایۆنی لەنێو شانەی تیرۆر لەدایکبووەو خاوەنی هیچ کام لەو توخمانە نییە کە دەبێت لە نەتەوەیەکدا بوونیان هەبێت، ئاگری بەدەوری خۆیدا ههڵكردووهو پێیوایه دەتوانێت ڕێگریی لە گەلێک بکات وزەی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، بە تیرۆرکردنی زانایانی ئەتۆمی، یان بە تیرۆرکردنی سەرکردە شۆڕشگێڕ و ئازایدخوازەکان، کە هەوڵی گەڕاندنەوەی مافەکان و وەرگرتنەوەی خاکەکانیان دەکەن لە خاکێکی تردا."
جەختی لەوەشکردەوە، "ئیسرائیل ئەو چاڵانەی کە هەڵیانکەندووە وردە وردە خۆی تێدهكهوێت، لە کات و ساتێکی گونجاودا وەڵامێکی بەهێزی پێدەگات، ئەوکات تێدەگات هەڵەی کردووە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP